رژێمی داگیرکەر ٦ ڕۆژە کەناری ڕۆژئاوای گەماڕۆ داوە: ٤٠ فەلەستینی دەستبەسەر کران

رژێمی داگیرکەر هەموو ڕۆژێک گەماڕۆی سەر کەناری ڕۆژئاوا قوڵتر دەکات. داگیرکەران ئەمڕۆ بەیانی ٤٠ فەلەستینییان دەستبەسەر کرد.
سەهیۆنییەکانی داگیرکەر بەردەوامن لە هەڵکوتانی سیستەماتیک بۆ سەر کەناری ڕۆژئاوا. هێزەکانی داگیرکەر ئەمڕۆ بەیانی هەڵکوتانە سەر شارەکانی سەلفیت قەلقیلیا، ئەلخەلیل و ژمارەیەکی زۆر ناوچەی دیکەی کەناری ڕۆژئاوا. لە کاتی هێرشەکاندا ٤٠ فەلەستینی دەستبەسەر کران. داگیرکەران لە ڕۆژی ٦مدا بەردەوامبوون لە سەپاندنی گەماڕۆی سەر کەناری ڕۆژئاوا.
داگیرکەران لە سەلفیت هەڵکوتانە سەر خانووی ١٤ فەلەستینی و ماڵەکانیان تاڵان کرد و دواتر دەستبەسەریان کرد. رێگاکانی شارەکە بە دەروازەکانی ئاسنی داخران.
هەڵکوتان بۆ سەر قەلقیلیا ٦ کاتژمێر خایاند و ١٠ فەلەستینی دەستبەسەر کران.ناوچەکانی کەفر سەبعە، نەکار، شەقامی جەلجولیە و ناوچەی تونێل لە شارەکە کرا ئامانج. داگیرکەران لە ناوچەکە زیانیان بە پەیکەرەکانی شەهیدەکان گەیاند. هەروەها هێرش کرایە سەر قەزای ئازون و رێگاکانی گوندەکانی دەوروبەر داخران.
لە ئەلخەلیل ١٦ فەلەستینی دەستبەسەر کران کە ٧یان منداڵ و کەسێکی بەساڵچوو بوو. هەروەها لە کاتی هێرشەکەدا قوتابییەکانی ئامادەیی کرانە ئامانج.
داگیرکەران بە شێوەی هاوکات بەردەوامن لە هێرش سەر کەناری ڕۆژئاوا، کەرتی غەززە و ئێران.
لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣یەوە لە ئەنجامی هێرشەکان سەر کەناری ڕۆژئاوا ٩٧٨ فەلەستینی شەهید بوونەتە و زیاتر لە ٧ هەزار کەسیش بریندار بوونەتە. هەروەها زیاتر لە ١٧ هەزار و ٥٠٠ کەسیش دەستبەسەر کراون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
مەسعوود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران وتی، "تاکە ڕێگا بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی سەپێنراو ئەوەیە کە دوژمن بێ مەرج ڕابگرێت لە هێرشەکانی و گەرەنتییەکی پتەوی بدات کە سەرگەرمیی تیرۆریستانی سەهیۆنی بۆ هەتا هەتایە کۆتایی پێبێت."
لە ئەنجامی هێرشەکانی سوپای داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر پارێزگای ئەلخەلیلی کەناری ڕۆژئاوا لانیکەم ٣٠ فەلەستینی دەستبەسەر کران کە هەنێکیان منداڵن.
عەلی شەمخانی راوێژکاری رابەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە پەیامێک بۆ خەڵکی ئێران و رابەرایەتی ناردووە و وتووە، "من زیندووم و ئامادەی فیدابوونم."
ئەمڕۆ بەیانی ئێران راستەخۆ شاری بیرالسبعی داگیرکراوی کردە ئامانج. ئایەتولڵا سەید عەلی خامنەیی رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران وتی، "دوژمنی سەهیۆنی ئێستا سزا دەدرێت."